AM:09:07:11/10/2021
1172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنى مۆندیالدا، کۆڵۆمبیا بردنەوەکانى بەڕازیلى ڕاگرت
و لەگەڵیدا بەبێ گۆڵ یەکسانبوو.
لە جەولەى پێنجەمى دواخراوى پاڵاوتنەکانى ئەمریکاى باشور
بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر، لە یارى لوتکەى جەولەکەدا، بەڕازیل لە دەرەوەى خاکى
خۆیدا، بوو بە میوانى کۆڵۆمبیا.
هەردوو هەڵبژاردە چەندین هێرشى بەهێزیان ڕووبەڕووى تۆڕى
گۆڵى یەکتر کردەوە، بەڵام هێرشەکانیان بێ ئەنجام بوو، بەمەش یارییەکە بە یەکسانى و
بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.
لە یارییەکانى ترى جەولەکەدا، بۆلیڤیا بە گۆڵێکى بێ
بەرامبەر لە پیرۆى بردەوە و ئیکوادۆریش بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە ڤەنزوێلا
دۆڕا.
بەم ئەنجامانە، بەڕازیل بە 28 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى
خولەکەدایە و بە جیاوازى شەش خاڵ لە پێش ئەرجەنتینى نزیکترین ڕکابەریەتى، بۆلیڤیاش
بە نۆ خاڵ و ڤەنزوێلا بە حەوت خاڵ و بەدواییەکدا پلەکانى نۆیەم و دەیەمیان گرتووە.
گ . ف