AM:08:45:11/10/2021
4960 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنى مۆندیالدا، ئەرجەنتین بە سێ گۆڵى بێ
بەرامبەر لە ئۆرۆگواى بردەوە و جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ بەڕازیلى پێشەنگ بۆ شەش خاڵ
کەمکردەوە.
لە جەولەى پێنجەمى دواخراوى پاڵاوتنەکانى ئەمریکاى باشور
بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر، ئەرجەنتین لە یاریگاى مۆنیمۆنتاڵ لە بۆینس ئایرسى
پایتەختدا، میواندارى ئۆرۆگواى کرد.
ئەرجەنتین بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و
گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 38 و 44 و 62دا لەلایەن لیۆنێل میسى و ڕۆدریگۆ دى پاوڵ و
لاوتارۆ مارتینێزەوە تۆمارکرد.
لە یارییەکى ترى هەمان جەولەدا، چیللى لە خاکى خۆیدا،
میواندارى پاراگواى کرد و بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لێ بردەوە.
بەم ئەنجامانە، ئەرجەنتین بە 22 خاڵ پێگەى خۆى لە پلەى
دووەمى ڕیزبەندى پاڵاوتنەکانى کیشوەرەکەدا جێگیرکرد و جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ
بەڕازیلى پێشەنگ بۆ شەش خاڵ کەمکردەوە، چیللیش دواى هەشت یارى دووەم بردنەوەى لە
پاڵاوتنەکاندا بەدەستهێنا و بە 10 خاڵ لە پلەى هەشتەمدایە.
گ . ف