ئەستێرەیەکی ئینگلیزی نزیکە لە سعودیە

PM:06:48:12/07/2024

304 جار خوێندراوەتەوە

+ -

موسا دیابی نزیکە لە یانەی ئیتیحاد و یانەکە ئامادەیە 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی تەرخان بکات.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ڕایانگەیاند، یەکێتی تۆپی پێی سعودیە ئارەزووی گرێبەستکردن لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی خولی ئینگلتەرا دەکات لە میرکاتۆی هاوینەی ئێستادا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی بیڵد، موسا دیابی فەرەنسی، ئەستێرەی ئەستۆن ڤێلا، نزیکە لە چوونی بۆ یانەی ئیتیحاد، بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێدا ڕیزەکانی یانە زەرد پۆشەکە بەهێزتر بکات.

ڕۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، یەکێتییەکە ئامادەیە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بدات لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەستێرەی تەمەن 25 ساڵەکەی ئەستۆن ڤێلا.

ئیتیحاد پێشتر توانیویەتی زۆرێک لە ئەستێرە سەرەکییەکانی ئەوروپا بۆ یانەکەی پەلکێش بکات لەوانە، کەریم بنزیما و نگۆلۆ کانتێ و فابینهۆ، ئێستاش دیابی کردووەتە ئامانج

هێرشبەرە فەرەنسیەکە لە هاوینی 2023 بۆ ماوەی 5 ساڵ لە بایەر لیڤەرکوزنەوە پەیوەندی بە ئەستۆن ڤێلاوە کرد، لە ئێستادا بەهای یاریزانەکە لە بازاڕدا نزیکەی 55 ملیۆن یۆرۆیە.