ریاڵ مەدرید دەیەوێت یاریزانێکی بگەڕێنێتەوە

PM:03:03:24/04/2024

504 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید دەیەوێت مارین بگەڕێنێتەوە ریزەکانی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی یاریزانەکە پێشکەشی دەکات.

ڕافا مارین، لە تەمەنی 13 ساڵیدا پەیوەندی بە ئەکادیمیایی ریاڵ مەدریدەوە کرد، هاوینی رابردووش بە شێوەیەکی خواستن رووی لە ئالاڤێس کرد، لە کۆتایی ئەم وەرزەشدا دەگەڕێتەوە مێرەنگی، یاریزانەکە هێندە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە خودی ئەنچیلۆتی بڕیاریداوە وەرزی داهاتوو یاریزانەکە بهێڵێتەوە و لە هێڵی بەرگریدا سوودی لێوەبگرێت.

لەو بارەیەوە لە نوێترین بڵاوکراوەیدا رۆژنامەی ئاس نووسیویەتی، ڕیال دوای پێکانەکەی دەیڤد ئەلابا و لە گواستنەوەکانی زستانەدا ویستی مارین بگەڕێنێتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا یانە مەدریدەکە بڕیاریدا ڕێز لە گرێبەستەکەی بگرێت لەگەڵ ئەلاڤێس و مارین تا کۆتایی وەرز نەگەڕێنێتەوە.

مارینی تەمەن 21 ساڵ لە مانگی 11ی ساڵی رابردووەوە تەنها یەک یاری بەرامبەر ڤیاریاڵ لەسەر کورسی یەدەگ بووە، لە یارییەکانی تردا هەمووکات لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە و ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە.