خولی ئیتاڵیا... میلان و جەنەوا بە سێ گۆڵ یەکسان بوون

PM:09:07:05/05/2024

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئەی سی میلان و جەنەوا بە سێ گۆڵ یەکسان بوون فیۆرێنتیناش بە هیلاس ڤیرۆنا دۆڕا.

لە یارییەکانی هەفتەی 35ی خولی ئیتاڵیا میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری جەنەوای کرد.

لە تایمی یەکەم هەر لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە لێدانیکی سزا بۆ جەنەوا گیرا و یاریزان رێتێگی بە سەرکەوتووی جێبەجێیکرد، ئەمەش وایکرد میلانییەکان بە تەواوی بچنە پێشەوە و کۆنترۆڵی یارییەکە بکەن چەندین هێرش بەرن، هێرشەکانیشیان لە خولەکی 45 ئەنجامی هەبوو کاتێک فلۆرنێزی گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد.

لە تایمی دووەم هەر لەگەڵ دەستپێک دووبارە جەنەوا پێش کەوتەوە کاتێک لە خولەکی 50 ئیکوبان گۆلی دووەمی بۆ تۆمارکردن، پاش ئەوە میلانییەکان هەوڵەکانیان خستە گەڕ و لە خولەکەکانی 72 و 75 دوو گۆڵیان لەڕێی یاریزانان گابیا و جیرۆوە تۆمارکرد، بەڵام دڵخۆشیان تا کۆتایی نەخایاند و لە خولەکی 87 مالیک تیاو بە هەڵە گۆڵی یەکسانی بۆ جەنەوا تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش میلان خاڵەکانی لە پلەی دووەم بوو بە 71 خاڵ، جەنەواش 43 خاڵی هەیە لە پلەى 12یەم.

لە یارییەکانی تریشدا هیلاس ڤێرۆنا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە فیۆرێنتینا هێنا، لیچی و کالیاری بە گۆڵێک یەکسان بوون و ئیمپۆلی و فرۆسینۆنی سفر بە سفر بوون.