AM:09:44:24/04/2024
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا دوپاتیکردەوە یارییەکی گەورەیان ئەنجامداوە
و دەیانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربکەن.
دوای بردنەوەیان لە چێڵسی، ئارتێتای راهێنەری
ئارسناڵ رایگەیاند، نمایشێکی گەورەیان
پێشکەش کردووە، پێیوایە بە شێوەیەکی تاکەکەسی و بە گشتیش وەک یانەیەکی گەورە دەرکەوتوون،
بەرامبەر بە تیپێکی باش کە لە فۆرمێکی نایابدا بوون، دڵخۆشە بە ئەنجامی یارییەکە
چونکە بە بوێرییەکی زۆرەوە یارییان کردووە و رۆژێکی نایاب بووە بۆ هاندەرەکانیان.
سەبارەت بە پۆچیتینۆش وتی: من لێی تێدەگەم و لە هەموو ئەو شتانەی کە ئەزموونی
کردووە و پێیدا تێدەپەڕێت، لە یانەی چێڵسی کارێکی نایاب دەکات و شایەنی ئەوە بوون
لە کۆتا حەوت یاریدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە تایمی یەکەم تۆزێک پەشێویان پێوە دیاربووە، بە
تایبەتی لەلایەنی کۆنترۆڵی تۆپ و بەرگریکردنەوە، دوو هەولی گەورەیان بەوان بەخشیە
کە بەڕاستی پێیناخۆش بووە بەڵام لە تایمی دووەم زۆر باشتر یارییان کردووە.
سەبارەت
بەوەی هەلی گۆڵکردنی زۆریان رەخساندووە راهێنەرەکە وتی: هەلی گۆڵکردنمان زۆر بوو،
بەڵام نەمانتوانی لە هەموویان کەڵک وەربگرین، ئەمە خاڵێکی نەرێنییە لە یارییەکەدا،
پێم خۆش بوو هێرشبەران باشتر دەرفەتەکان بقۆزنەوە.