ڤێرستاپن خەڵاتی فۆرمولا وەنی ژاپۆنی بەدەستهێنا

PM:02:27:07/04/2024

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤێرستاپن خەڵاتی پێشبڕکێی فۆرمولا وەنی ژاپۆنی بەدەستهێنا و پێشەنگی جیهانی بەهێزتر کرد.

پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی فۆرمولا وەنی ژاپۆن کۆتاییهات کە ماوەی سێ رۆژی خایاند، ماکس ڤێرستاپنی هۆڵەندی توانی ببێتە براوەی خەڵاتەکە دوای ئەوەی لە قۆناغی کۆتاییدا لە پلەی یەکەمدا بوو.

ڤێرستاپنی کە شۆفێرە لە تیمی رێد بول لەسەرەتای پێشبڕکێکەوە لە پلەی یەکەمدا بوو، لە کۆتاییشدا بە جیاوازی 12 چرکە و لە هەزاردا 535 چرکە لە پێش سێرجیۆ پێرێزی هاوتیمی بوو.

هەریەکە لە کارلۆس ساینز و چارلس لوکلێر لە تیمی فێراری و لاندۆ نۆرێس لە تیمی ماکلارێن و فێرناندۆ ئەلۆنسۆی ئیسپانیش لە پلەکانی چوارەم تا حەوتەمدا بوون.

ڤێرستاپنی 26 ساڵ ژمارەی خەڵاتەکانی لە کاروانە وەرزشیەکەیدا گەیاندە 57 خەڵات و سێیەم ساڵی بەدوای یەکیشە خەڵاتی پێشبڕکێی ژاپۆن بەدەستدەهێنێت.

شۆفێرە هۆڵەندیەکە ژمارەی خاڵەکانی لە ساڵی 2024دا گەیاندە 77 خاڵ و لە پێشەنگی ریزبەندیدایە بە جیاوازی 13 خاڵ لەگەڵ سێرجیۆ پێرێز، جگە لەوەش تیمەکەی کە رێدبولە بە 141 خاڵ لە پلەی یەکەمی جیهاندایە.

خ . ک