یۆڤانتۆس کاڵڤین فلیپس دەگوازێتەوە

PM:11:53:29/12/2023

484 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس دەیەوێت کاڵڤین فلیپس لە مانچستەر سیتیەوە بە شێوەی خواستن بگوازێتەوە.

یۆڤانتۆس دەیەوێت هێڵی ناوەڕاستی بەهێزتر بکات بۆ ئەوەی لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا بەردەوام بێت لە ڕکابەریکردن لەسەر نازناوی خولی ئیتاڵیا. بەو پێیەی ئینتەر میلان لە ئێستادا پێشەنگە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراوی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە کەناڵی سکای سپۆرت، یۆڤانتۆس گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ مانچستەر سیتی ئەنجام دەدات سەبارەت بە گواستنەوەی کالڤین فیلیپسی ئینگلیزی، یاریزانی ناوەڕاستکار.

ڕوونیشیکردەوە، یۆڤانتۆس دەیەوێت فیلیپس بە خواستن لە ستیزنەوە بگوازێتەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە.

فابریزیۆ جەختیشی کردەوە کە دانوستانەکان هێشتا بەردەوامن، ئاماژەی بەوەشکرد کە نیوکاسڵ یونایتد هەرچەندە گرنگی خۆی بۆ گرێبەستکردنی ئەو ئەستێرە ئینگلیزە دەربڕیوە، بەڵام تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی فەرمی لەگەڵ سیتی نییە، هاوکات لە لایەن بایرن میونشنیشەوە گرنگی پێدەدرێت.

پێشتریش فلیپس ئاشکرایکردبوو، کە لە هەر یانەیەک بێت دەیەوێت لە پێکهاتەی سەرەکی بێت، بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆی 2024