باشترینەکانی هەفتەی چامپیۆنز لیگ دیارییکران

PM:08:51:02/10/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێکهاتەی باشترینەکانی هەفتەی چامپیۆنز لیگ هەڵبژێردران و مباپێ بە باشترین یاریزان دیارییکرا.

پێگەی فەرمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بڵاویکردەوە، بە تۆمارکردنی هاتریک بەرامبەر کایرات ئەلماتی، کیلیان مباپی بە باشترین یاریزانی خولی دووەمی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامیۆنز لیگ دیارییکراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا پێگەکە پێکهاتەی باشترینەکانی بە شێوەی چوار چوار دوو بڵاوکردووەتەوە کە، گۆڵپارێز بریتییە لە ئوگورکانی گۆڵپارێزی گەڵەتەسارای، بەرگریکارانیش پێکدێن لە، دینزیل دومفرێس لە ئینتەر میلان و فێدریکۆ گاتی لە یوڤی، ئیریک دایەر لە مۆناکۆ و مێندێس لە پاریس سان جێرمان.

لە هێڵی ناوەراست یاریزانان، نیکولاس پێپێی یاریزانی ڤیاریاڵ، مارتن ئۆدیگارد لە ئارسناڵ، مارکل سابیتزەری یاریزانی بروسیا دۆرتمۆند و جێنس پیتەر هاوگی ناوەراستکاری بۆدۆ گلیمت.

هەرچی هێڵی هێرشبردنە، کیلیان مباپێی یاریزانی ریاڵ مەدرید سەرکردایەتیی دەکات و ناوی راسموس هۆیلاندی تەمەن 22 ساڵ، یاریزانی ناپۆلی لە تەنیشتییەوە هاتووە.