PM:09:20:02/10/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی چێلسی ئارەزووی گواستنەوەی تۆنی
پیشانداوە و یاریزانەکەش لە دەستکەوتەکانی سعودییەی رازییە.
ڕۆژنامەی یەومی سعودیئاشکرایکردووە، یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئارەزووی
گواستنەوەی ئیڤان تۆنی هێرشبەری یانەی ئەهلی دەکات لە داهاتوویەکی نزیکدا، چونکە
یانە لەندەنییەکە هەوڵدەدات بژاردەکانی هێرشبەری بەهێزتر بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چێڵسی لە
دانوستانێکی جددیدایە لەگەڵ ئەو یاریزانە، بەهیوای ئەوەی تا گواستنەوەی زستانە بتوانن لەسەر مەرجە
کەسییەکان رێکبکەون.
دوپاتیشیکردووەتەوە، تۆنی
دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی ئەهلی بەجێبهێڵێت و ڕازییە لە دەستکەوتەکانی
لەگەڵ تیپەکە کە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا و جامی سوپەری سعودیەیان
بەدەستهێناوە.
تۆنی تەمەن 28 ساڵ، لە هاوینی 2024 بە
گرێبەستێکی چوار ساڵە لە یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزییەوە روویکردە ئەهلی، نرخی
ئێستای لە بازاڕی گواستنەوە 28 ملیۆن یۆرۆیە.