PM:08:38:02/10/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەکانی ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی
کێبڕکێی گواستنەوەی ئۆلیسێ دەکەن لە هاوینی داهاتوو.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی تیم تۆک، ڕیال مەدرید
و مانچستەر سیتی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ
مایکل ئۆلیسێ یاریزانی باڵی بایرن میونشن دەکەن، هەردوو یانە ئامادەکارییان کردووە
بۆ پێشکەشکردنی گرێبەستێک.
ئۆلیسێ تەمەن 23 ساڵ وەرزی ڕابردوو لە 55 یاریدا
20 گۆڵی تۆمارکرد و 23 ئەسیستیشی بۆ بایرن کرد و بەشدارییەکی زۆری کرد تا نازناوێکی
دیکەی بۆندسلیگایان بەدەستهێنا، بەم کارەشی زیاد لەوەی چاوەڕێ دەکرا پێشکەشی کرد.
سەرچاوەکە دەڵێت؛ گرێبەستی یاریزانە فەرەنسییەکە
تا ساڵی 2029 لەگەڵ بایرن درێژدەبێتەوە، بڕگەی ئازادکردنیشی ئاشکرانەکراوە، ئەمەش
واتای ئەوەیە هەر یانەیەک ئارەزووی گواستنەوەی بکات دەبێت سەرەتا بایرن
ئاگاداربکاتەوە.
دووپاتیشیکردووەتەوە، لە ئێستادا ئۆلیسێ
نزیکەی 130 هەزار پاوەندی لە هەر هەفتەیەک دەستدەکەوێت، بەڵام فشاری خستووەتە سەر
یانەکەی بۆ ئەوەی موچەکەی زیاد بکرێت.