PM:08:02:02/10/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی ئەی سی میلان بیر لە گواستنەوەی
لیڤاندۆڤسکی دەکاتەوە لە هاوینی داهاتوودا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی توتۆ
سپۆرت، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی، بە سەرپەرشتی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری
یانەکەیان، بیر لە گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی یاریزانی پۆڵەندی، هێرشبەری
بەرشەلۆنە دەکەنەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، ئاستی لوکا مۆدریچ
بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنە زۆرەکەی ئومێدی پێ بەخشیون، ئەوەش وایکردووە بیر لە گواستنەوە
هێرشبەرە پۆڵەندییەکە بکەنەوە لە هاوینی داهاتوو.
لیڤا کە لە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ
بەرشەلۆنە کۆتایی دێت، دەبێتە یاریزانێکی ئازاد و رۆسۆنێری دەتوانێت بە شێوەی
بێبەرامبەر گرێبەستی لەگەڵدا بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە هەمان سەرچاوە
دوپاتیکردووەتەوە، لیڤای تەمەن 37 ساڵ پێشوازی لە مانەوەی لە بەرشەلۆنە دەکات بۆ
وەرزێکی دیکە، بەڵام بەو مەرجەی هەست بە گرنگی خۆی بکات لە یانەکەدا.