پاش گەرانەوەی ڕافینها کێ سەرەکی دەبێت؟

PM:07:51:29/08/2023

876 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆژنامەی ئاس دەڵێت ڕافینها هەڕەشەی لەدەستدانی پێگەی سەرەکی لە بەرشەلۆنەی لەسەرە پاش دەرکەوتنی لامین یامال.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی تیشکی خستە سەر دۆخی هێرشبەری بەڕازیلی ڕافینها لە بەرشەلۆنە، دوای درەوشانەوەی ئەستێرە لاوەکەی لاماسیا لامین یامال تەمەن 16 ساڵ.

رافینها کارتی سووری وەرگرت لە یەکەم یاری بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا بەرامبەر خیتافی ، دواتریش لە یارییەکانی قادش و ڤیاڕیالدا بەشداری نەکرد، بەڵام یانەکە بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەرنەبوو بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەو یاریزانە، چونکە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر پشتی بە لامین یامال بەستبوو، کە ئاستێکی زۆر سەرنجڕاکێشی پێشکەش کرد.

لامین یامال بەخێرایی دڵی هاندەرانی بەرشەلۆنەی بەدەستهێنا ، تەنانەت هاندەران بە باشترین بەهرەمەندی جیهان خوار تەمەن خوار 18 ساڵ ناوی دەهێنن، تەنانەت هەندێکیشیان داوا دەکەن لە پێکهاتەی سەرەکی بێت ، تەنانەت دوای گەڕانەوەی ڕافینهاش.

رۆژنامەکە راشیگەیاند چاڤی هێرناندێز بە ڕووخانی ئەستێرە گەورەکان و پشت بەستن بە گەنجەکان ناسراوە و ئەمەش بەڵگەی پشتبەستنی بەردەوامی بە گاڤی و باڵدییە و تا ڕادەیەکی زۆریش هەمان شت لەگەڵ لامین یامال دووبارە دەکاتەوە تەنانەت ئەگەر ناچاریش بێت ڕافینها لە پێکهاتەی سەرەکی دووربخاتەوە.