تەواوی چاوپێکەوتنەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ مۆرگان

PM:08:42:06/11/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ رایگەیاند شێتی بەدەستهێنانی مۆندیال نییە و خولی سعودی بەلایەوە بەهێزترە لە خولی فەرەنسی و پورتوگالی.

لە بەشێکی دیکە لە چاوپێکەوتنی کریستیانۆ رۆنالدۆ لەگەڵ مۆرگان وتی: ئەگەر لێم بپرسن بڵێن ئایا بردنەوەی مۆندیال خەونی تۆیە، ئەوە بە دڵنیاییەوە دەڵێم نەخێر، مۆندیال بۆمن خەون نییە، ئارەزووی دەکەم، بەڵام شێتی بەدەستهێنانی نیم.

دوپاتیشیکردەوە، ئەرجەنتین پێش مێسی چەندین جامی جیهانی هەبوو، ئەوان راهاتوون لە بەدەستهێنانی مۆندیال، بەڵام ئەگەر پۆرتوگال بیباتەوە جیهان شۆک دەکات.

وتیشی: دور لە چاوی کامێراکان ئەوەی پێویست بوو بۆ مردنی جۆتا کردم بۆیە گرنگ نییە خەڵکی چی رەخنەیەک دەگرن، زۆر دڵتەنگبووم بە کۆچی دوایی، خۆتان دەزانن دوای مردنی باوکم بەشداری هیچ پرسەیەکم نەکردووە، بچمە هەر جێگایەک دەنگانەوەیەکی زۆر دروستدەکات، منیش ئارەزووم نەکرد ئەوە رووبدات.

کاتێک مۆرگان پرسیاری لەخۆبایبوونی لێکرد وتی: من بەناوبانگترین کەسی جیهانم بە درێژایی مێژوو، تەنانەت لە دۆناڵد ترەمپیش بەنێوبانگترم، ئەوە تەنیا قسەی من نیە بەڵکو قسەی هەمووانە، تەنیا ناوی یەک کەسم پێ بڵێ لە من بەناوبانگتر بێ، وەرە باپێکەوە بچینە دورگەیەک کە تەنیا چەند کەسێکی کەمی لێ بژی بزانە کریستیانۆ دەناسن یاخود نا.

دەشڵێت: هەندێک باسی خولی سعودی دەکەن بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بزانن، گۆڵکردن لە خولی سعودی قورسترە بەراورد بە خولی ئیسپانی، خولی فەرەنساش تەنیا پاریسی تێدایە، بەڵام بە گشتی خولی سعودیە لە خولی فەرەنسی و پورتوگالی بەهێزترە.