PM:07:23:06/11/2025
64 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بە سەرکردایەتی مباپی دیدێر دیشامپ لیستی هەڵبژاردەی
فەرەنسای بۆ دوو یاریی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بە شێوەیەکی فەرمی، دیدێر دیشامپ، راهێنەری هەڵبژاردەی
فەرەنسا، لیستی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاریی داهاتوو بەرامبەر ئۆکرانیا
و ئازەربایجان لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی مۆندیال راگەیاند.
لیستەکە دوو یاریزانی ریاڵ مەدرید و یەک یاریزانی
بەرشەلۆنە لەخۆدەگرێت، یاریزانەکانی ریاڵ کیلیان مباپێ کە کاپتنی هەڵبژاردەکەیە و
کاماڤینگاش دەبیندرێت بەڵام چوامینی بەهۆی پێکانەوە دابڕاوە، لە بەرشەلۆنەش کۆندێ
بانگهێشتکراوە.
هەروەها دیشامپ بانگهێشتی، شڤالیێر و مایک ماینان ویلیام
سالیبا، ئۆلیسێ، نگۆلۆ کانتێ، بارکۆلا و رایان شەرقی و هوگۆ ئیکیتیکێی کردووە،
لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکە.
کەڵەشێرەکان خۆیان بۆ دوو رووبەرووبوونەوەی ئامادە دەکەن،
یەکەمیان لە 13ی ئەم مانگە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆکرانیا و دووەمیان بەرامبەر
ئازەربایجان لە 16ی مانگ.