PM:06:13:06/11/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گراهام ئارنۆڵد لیستی یاریزانەکانی هەڵبژاردەی عێراقی بۆ
دوو یاریی داهاتوو بڵاوکردەوە و حەوت یاریزانی کورد لەخۆدەگرێت.
بە شێوەیەکی فەرمی، هەڵبژاردەی عێراق بە سەرپەرشتی
گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری ئوسترالی، لیستی یاریزانەکانی بۆ دوو یاریی داهاتوو لە
پاڵاوتنەکانی مۆندیال بڵاوکردەوە.
لیستەکەی عێراق حەوت یاریزانی بە رەچەڵەک کورد
لەخۆدەگرێت، کە بریتین لە، رێبین سۆلاقا، ئاکام هاشم، شێرکۆ کەریم، ئوسامە رەشید و
مارکۆ فەرەج و یوسف ئەمین و میرخاس دۆسکی.
هەروەها دیاترین ئەو یاریزانانەی بانگهێشتکراون جگە لە
کوردەکان، پێکدێن لە، ئەیمەن حسێن، زیدان ئیقبال و عەلی جاسم، بەڵام بەهۆی
پێکانەوە ئیبراهیم بایش دوورخراوەتەوە.
هەڵبژاردەی عێراق خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی دوو
یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیمارات، تا لە رێگەیەوە بگات بە قۆناغی پلەی ئۆفی
پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، یاریی یەکەم لە 13 و یاری دووەم لە 16ی ئەم مانگە
ئەنجامدەدرێن.