PM:08:02:06/11/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گارسیا تووشی شکانی لووتی بووە و لە یارییەکانی داهاتوودا
بە ماسکەوە دەردەکەوێت.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێگەی فەرمی بڵاویکردەوە،
ئەستێرەی ئیسپانی، ئیریک گارسیای بەرگریکاری یانەکە تووشی شکانی لووتی بووە، لە
یارییەکەیان بەرامبەر کلوب بروج.
یانەکە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە
یارییەکانی داهاتوو گارسیای بەرگریکار بە ماسکێکەوە دەردەکەوێت بۆ ئەوەی پارێزگاری
لەو شکاویەی لوتی بکات.
بەرشەلۆنە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەستێرە ئیسپانییەکەی دیاریینەکردووە،
بەڵکو باس لەوە دەکات، بەشدارییکردنی لە یاریی داهاتووی خولی ئیسپانیا بەرامبەر
سێڵتا ڤیگۆ کەوتووەتەوە سەر چاکبوونەوە و وەڵامدانەوەی پێکانەکە.
بەرشەلۆنە لە خولی سێیەمی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی
چامپیۆنز لیگ بەرامبەر کلوب بروج دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە سێ گۆڵ لەگەڵیدا
یەکسانبوو.