ئاراوخۆ: گەڕانەوەی میسی تایبەت دەبێت

PM:06:03:13/02/2023

1508 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاراوخۆ ڕایگەیاند گەڕانەوەی میسی تایبەت دەبێت و سەرجەم گرێبەستەکانی لەبەر بەرشەلۆنە ڕەتکردەوە.

ڕۆناڵد ئاروخۆ لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا ڕایگەیاند کە ئەگەربێت و لیۆنێل میسی بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە ئەوا بۆنەیەکی زۆر تایبەت دەبێت چونکە ئەو باشترین یاریزانی جیهانە و خۆشحاڵ دەبین بەگەڕانەوەی.

ئاراوخۆ ڕونیکردەوە کە لەڕووی ئاستی تاکە کەسیەوە پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و چەندین گرێبەستی گەورەی پێشکەشکراوە بەڵام بەهۆی بەرشەلۆنەوە ڕەتیکردونەتەوە.

دوپاتیشیکردەوە یاریەکەیان بەرامبەر مانچستەریونایتد لە یۆرۆپالیگ زۆر گرنگە چونکە ئەو یانەیە زۆر بەهێزن و بۆ بردنەوە یاری دەکەن بۆیە پێویستە بەباشی بیر لەو یاریە بکەینەوە.

ئەو بەرگریکارە ئۆرۆگواییە دانی بەوەدانا کە بەرگریکردن بەرامبەر ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید زۆر قورسە و بەدەستهێنانی نازناوی سوپەری ئیسپانیا هاندەرێکی گەورە بوو بۆ یاریزانەکانی یانەکەمان.