PM:12:00:01/06/2022
880 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕەحیم ستەرلیگ لە
بەجێهێشتنى مانچستەر سیتى نزیکبووەتەوە و ڕیاڵ مەدریدیش چاودێرى دەکات.
ڕۆژنامەى میرەرى
بەریتانى بڵاویکردەوە، ستەرلینگى ئینگلیزى ئامادەیە دانوستاندن لەگەڵ بەرپرسانى
یانەکەیدا بکات بۆ یەکلاکردنەوەى چارەنوسى، کە گرێبەستەکەى لە هاوینى داهاتوودا
کۆتایى دێت.
میرەر ئاماژەى
بەوەکردووە، لەوانەیە ستەرلینگ ڕیزەکانى سیتیزن بەجێبهێڵێت، بەتایبەت کە یانەکە
گرێبەستى لەگەڵ ئیرلینگ هالاندى نەرویجی و جولیان ئەلڤارێزى ئەرجەنتینیدا ئەنجامداوە
بۆ بەهێزکردنى هێڵى هێرشبردن.
باسى لەوەشکردووە، یاریزانەکە
لە دواى یارى هەڵبژاردەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرەکانى یانەکەیدا کۆدەبێتەوە، بۆ
گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆیشتنى یان نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى، کە بژاردەى یەکەمیان زۆر
نزیکترە، لەبەرئەوەى هیچ مسۆگەرییەک نییە بۆ یاریکردنى بەشێوەیەکى سەرەکى.
ڕۆژنامەکە
ڕوونیکردووەتەوە، یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى گرنگى بە تواناکانى ستەرلینگ دەدات،
بەتایبەت دواى ئەوەى سەرکەوتوو نەبوو لە گواستنەوەى کیلیان مباپێى فەڕەنسیدا و
یانە مەدریدیەکە لە پێشەوەى لیستى ئەو یانانەدایە، کە گرنکى بە هێرشبەرە
ئینگلیزیەکە دەدەن.
گ . ف