PM:10:38:26/01/2025
4008 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەیمار بە خواستن دەگەڕێتەوە سانتۆس و بڕیارە شەممەی داهاتوو پێشکەشی
هاندەران بکرێت.
ماڵپەڕی دیاریۆ دو پێکسی بەڕازیلی بڵاویکردووەتەوە، دوای دانووستانە چڕەکان،
پێشبینی دەکرێت ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو نەیمار بگاتە بەڕازیل بۆ واژۆکردنی
گرێبەست لەگەڵ سانتۆس.
ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکردووە، گرێبەستی هێرشبەرە بەڕازیلیەکە بە شێوەی
خواستن و تا کۆتایی ئەم وەرزە دەبێت لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە بۆ وەرزێکی دیکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وردەکارییەکانی گرێبەستەکە تەواو بووە و پێش یاریی کلاسیکۆی
نێوان سانتۆس و ساوپاولۆ لە شەممەی داهاتوو، نەیمار لە مەراسیمێکی شایستەدا پێشکەش
دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە یەکەم گەڕانەوەی نەیمار بۆ یاریگاکان بە درێسی
سانتۆس لە 5ـی شوبات بێت بەرامبەر بوتافوگۆ، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ یادی لەدایکبوونی
یاریزانەکە.
نەیماری تەمەن 32 ساڵ پێشتر یاریزانی سانتۆس بوو بەرلەوەی لە ساڵی 2013
رووبکاتە بەرشەلۆنە، لەگەڵ ئەو یانە بەڕازیلیەش 22 یاری ئەنجامداوە و خاوەنی 136
گۆڵ و 64 ئەسیستە.
بیلال کاکە