AM:11:33:27/01/2025
308 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ بە
تۆمارکردنی گۆڵێک بەرامبەر فەتح چەندین ریکۆردنی کرد بەناوی خۆیەوە و لەناویاندا بووە
سێیەم گۆڵکاری نەسڕ.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی
ئەستێرەی پورتوگالی ڕۆڵێکی بەرچاوی بینی لە بردنەوەی یانەکەی لە هەفتەی 17ی خولی ڕۆشنی
سعودی بەسەر فەتحی میوانیاندا.
بەو گۆڵەی ڕۆناڵدۆ
تۆماریکرد چەندی ژمارە پێوانەی کرد بەناوی خۆیەوە لەوانە ڕێژەی بەشداریکردنی 100 گۆڵی
لەگەڵ یانەکەی تێپەراند و بەگوێرەی ئۆپتا کە تایبەتە بە ئاماری تۆپی پێ،
یاریزانەکە بەشداری کردووە لە 101 گۆڵی بۆ یانەی نەسڕ لەکاتێکدا توانیوێتی لە 92 یاریدا
83 گۆڵ و18 ئەسیست تۆماربکات، نەسڕ چوارەم تیپە کە دۆن لەگەڵیدا گەشتووەتە ئاستی
سەروو 100 گۆڵ، دوای مانچستەر یونایتد و ڕیاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس، جگە لەوەی هەمان
ژمارەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تۆمارکردووە.
ئەستێرە
پورتوگالییەکە بەردەوامە لە تۆمارکردنی ژمارەکان بەناوی خۆیەوە و کاتێک بەو تاکە
گۆڵەی تۆماریکرد ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ نەسڕ بۆ 63 گۆڵ بەرزکردەوە بووەتە سێیەم گۆڵکاری
یانەکە لە مێژووی خولی سعودیەدا.
لەهەما کاتدا یاریزانەکە
ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 920 گۆڵ لە ژیانی پیشەگەری کاتێک بەرامبەر فەتح تۆمارکرد،
ئەوەی جێگەی سەرنجە کە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر یاریزانەکە گۆڵی 820ی بەرامبەر هەمان
ڕکابەر تۆمارکرد.
چ.س