AM:09:00:27/01/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک رایگەیاند
دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەکانی بەتایبەت فێرمین کە بەتۆپ و بە بێ تۆپ زۆرنایاب بوو.
هانسی فلێک لە لێدوانێکیدا پاش
بردنەوەکەیان وتی ئێمە یارییەکەمان بە تەرکیزەوە دەست پێکرد، شێوازی تۆمارکردنی گۆڵەکانیشمان
زۆر نایاب بوو، یارییەکی باش و تەواو بوو،هەمووان بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداریان
کرد.
ئاماژەی بەوەکرد لەگەڵ چیزنی دوو یاری
رابردوویان بردووەتەوە هەربۆیە بڕیاریداوە پینیا لە یاری ڤالەنسیا بەشداری پێنەکات.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی پێنا لە باشترین
دۆخدا نییە، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە، دەبێت بڕیار بدەین، ئێمە پیشەگەرین و ئەمە پیشەی
ئێمەیە.
وتیشی ئەگەر ناچار بین گۆڕانکاری بکەین
ئەوا دەیکەین، نازانم لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، ڕەنگە یارییەکانی داهاتوو ئەنجام
بدات، بەڵام ئەوە بەندە بە ئاست و تیپەکەوە.
فلیک
ئاماژەی بەوەکردووە، دڵخۆشم بۆ فیرمین، ئەو بە تۆپ و بێ تۆپ بۆ تەواوکردنی یارییەکە
زۆر نایاب بوو، ئەمڕۆش هێزی خۆی نیشاندا، سەیرکردنی یارییەکانی چێژی هەیە.
لە کۆتایدا وتی حەزم لە گۆڵکردنە لە
یاریکردندا، بردنەوەی یاری بە ئەنجامی دوو بە سفر و سێ بەسفر چێژ بەخش نییە.
چ.س