ئامۆریم رەخنەی لە هێرشبەرەکانی هەیە

AM:09:47:27/01/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئامۆریم رایگەیاند لە هێڵی پێشەوەی یانەکەیدا کێشە هەیە و هێرشبەرەکان کەمترین جوڵە دەکەن بۆ وەرگرتنی تۆپ.

رۆبن ئامۆریم پاش بردنەوەیان لە فولهام وتی بەراستی یاریەکی قورسبوو و بردنەوە لەدەرەوەی یاریگای خۆتدا چێژی زیاترە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد هاندەران لەیارییەکانی رابردوودا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر پشتگیریان کردووین و سوپاسیان دەکەین.

وتیشی هەوڵماندا بە شێوازی خۆمان یاری بکەین، بەڵام پێویستە زیاتر پێشبکەوین، زۆر گرنگە لە ئێستادا سەرکەوتن بەدەستبهێنین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بردنەوە لە هەمووکاتێکدا متمانەیان پێدەبەخشێت و هیوادارە بەردەوامبن لەسەر بردنەوەکان.

ئامۆریم دووپاتی کردەوە ئەمڕۆ زۆر ئازارمان نەچێشت و بەرگەمان گرت، ئەمەش نیشانەیەکی باشە، گۆڵێکیان تۆمارکرد و دەست دەکەن بە بیرکردنەوە لە یارییەکەی داهاتوو.

رۆبن ئامۆریم لە کۆتاییدا ڕەخنەی لە ئاستی هێرشبەرانی تیپەکە گرت و وتی، لە پێشەوە کەمێک خێرایی و هێزمان نەبوو، پێویستە زیاتر هەوڵ بۆ وەرگرتنی تۆپ بدەین بۆ ئەوەی هەلی زیاتر دروست بکەین.


چ.س