چیتان لەشاسوار دەوێت؟
PM:01:47:30/03/2022
4880 جار خوێندراوەتەوە
ئیسماعیل حەمە
+
-
من کارم بەوەنییە شاسوار سیاسییە یان بازرگان، کارم بەوەنییە
چۆن و بەچ شێوازێک دەنگ کۆدەکاتەوە.... پێم سەیرە کاتێک شاسوار یان نەوەی نوێ جوڵەیەکی
سیاسی دەکات، کادیرە پێشکەوتوو و دواکەوتوەکانی یەکگرتوو کۆمەڵ سۆشیال میدیا پڕدەکەن
لە توانج و قسەی بێ بەڵگەو نەسەلمێنراو، سەدان ڕەخنەی نالۆژیکی لەو حزبە دەگرن، لەکاتێکدا
شاسوارو حزبەکەی یان کادیرو هەڵسوڕاوانی ئەو حزبە، تائێستا یەک ڕەخنە لەو دووحزبە
ناگرن.
چ خۆیان چ میدیاکەشیان
خۆیان بەدوور دەگرن لەڕەخنەگرتن لەو چەقبەستوییەی ئیسلامییەکان، بگرە میدیاکەشی
ئاوەڵاکردووە بۆ کادیرەکانیان تا لەوێوە قسەو ڕای خۆیان بڵێن، تەنانەت کەناڵە ئاینییەکەی
شاسوار بۆتە بڵندگۆی بانگخوازانی ئەو دووحزبە ئیسلامییە، بەڕێزان ئێوە کەخۆتان توشی
شەلەل بوون و ناتوانن جوڵەبکەن و چاوەڕێی فریشتەی گیانکێشان دەکەن، دەی لێگەڕێن کێ
و چۆن کاردەکات بابیکات، ئیماندارانی بەڕێز، ئێوە بەهۆی سیاسەت کردنتانەوە دەیان
کادیرو بانگخوازی ناسراوی خۆتان کردە بازرگان و خاوەن پرۆژەی بازرگانی و دواییش
پولێکی بەخۆتان و حزب و بانگەوازەکەشتانانا، دەتوانم ناوی زیاتر لە دەکەستان بۆ ڕیزکەم
کە لە دامەزرێنەرانی حەرەکاتی ئیسلامی بووە لە کوردستان، دوای ئەوەی بەسیاسەتکردن
تێربوو، ئێستا پاڵی لێداوەتەوەو هەموو حزبایەتییەکەی بۆتە نوێژکردن لەماڵەوە نەک لەمزگەوتیش،
دە لێگەڕێن با بازگانێکیش سیاسەت بکات و پارەو مەکینە ئیعلامییەکەی لەدژی ئەم دەسەڵاتە
ستەمکارە بەکاربهنێت.... ئایا بازرگان سیاسەت بکات، یان سیاسییەکان ببنە بازرگان جیاوازی
هەیە؟
مێژووی سی ساڵی ڕابردوو سەیرکەن هەمیشە یەکێتی و پارتی عەلمداربوون
و ئێوەش حەجاج، لەدرووست بوونی شاسوارەوە تا ئەمڕۆ چوارشەممە بەو دووحزبە دەڵێت
دزو گەندەڵ، کامەتان حەقتانە سیاسەت بکەن، ئەو یان ئێوە؟