بەهۆی گڕگرتنی ماڵێکەوە لە بەغدا دایکێک و سێ منداڵی گیانیانلەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیا ناوخۆییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە
لە ماڵێکی ناوچەی کریعات لە بەغدا دایکێک و سێ منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا.
باسیان لەوەشکردووە، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی
کارەبا بووە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامە.