ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخەکەی ١٠٠ دینار دابەزیوە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٥٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار
و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦١ هەزار
و ٧٥٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار
و ٥٠٠ دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان
کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە
بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.