لە دەستپێشخەرییەکدا چوارچێوەی هەماهەنگی داوای دیاریکردنی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی دەکات و مەرجەکانی خۆشی بۆ سەرۆک وەزیران ئاشکراکرد.
ئەمڕۆ هەینی، چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەسەر بنەمای ئەو بەرپرسیارێتییە شەرعی و نەتەوەیی و ئەخلاقییەی کە هێشتا لەسەریەتی، چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیە بۆ دیالۆگی جددی و بنیاتنەر لەگەڵ هەموو فراکسیۆنەکان و سەربەخۆکان بۆ دەرچوون لە بنبەستگەیشتنی سیاسی.
ئاماژەی بەوەشداوە، داواش لە هەموو ئەو کەسانە دەکەن کە دڵسۆزن بەرپرسیارێتی
بگرنە ئەستۆ و سوور نەبن لەسەر هاوکێشەی شکاندنی ئەو ئیرادەیەی کە دۆخەکە ئاڵۆزتر
دەکات بۆ بێ سوودبوون و تاکە کەسێک کە زیانی
بەرکەوتووە گەلی عێراقە.
هەر بەگوێرەی
راگەیەنراوەکە چوارچێوەکە تێڕوانینی خۆی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسیە رادەگەیەنێت کە لەسەر بنەمای چەند خاڵێک کە لە خوارەوە هاتووە و چوارچێوەکە وردەکاریی لە
دیالۆگەکانی لەگەڵ هێزە سیاسییەکاندا دیریدەکات کە بەم شێوەیەن:
١ - پابەندی مەرجە دەستوورییەکانبن و فراکسیۆنی زۆرینە لە هەردوولا بەمەبەستی گەرەنتی کردن و تەواوکردنی بەرکەوتەی
نیشتیمانی بۆ مافی پێکهاتەکان بۆ سێ سەرۆکایەتییەکە، لە چوارچێوەی دیدێکی یەکگرتوودا
کە چوارچێوە و هاوپەیمانەکانی و کوتلەی سەدر و هاوپەیمانەکانی هاوبەشن.
٢ - دوای راگەیاندنی فراکسیۆنی زۆرینەکاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران بەپێی مەرج و پێوەرە پێویستەکانی وەک کارامەیی
و نەزاهە و سەربەخۆیی لە رێگەی لیژنەیەکی هاوبەشی چوارچێوەی هەماهەنگی و فراکسیۆنی
سەدرەوە لەسەری رێکبکەون.
٣ - رێککەوتن لەسەر بەرنامەی حکومەت لەماوەیەکی دیاریکراودا
و بە کۆدەنگی جێبەجێیبکەن، ئەو فراکسیۆنە براوانەی کە دەیانەوێت و پابەندن بە بەرنامەکەوە و شیاون بۆ بەڕێوەبردنی
وڵات و لێهاتون تێیدا بەشدار بن.
٤ - ئۆپۆزسیۆن لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا چاودێری
حکومەت بکات و بەرپرسیارە لەهەڵەکان و زیادەڕۆییەکانی و ئۆپۆزسیۆنیش دەتوانێت بەپێی یاسا بەگونجاوی
کارەکانی خۆی جێبەجێبکات.
لە کۆتایی راگەیەنراوکەدا
هاتووە، "داواکارین لە براکانمان کە
لە رابردوودا داوا دووبارەکانی ئێمەیان رەتکردۆتەوە
بۆ هاوکاری کردن لەسەر خاک و داواکردنیان بۆ ئەوەی بەرژەوەندی گەل و هاووڵاتیان بخەنە
سەرو بەرژەوەندی حزبایەتی و فراکسیۆنەکانیانەوە".