سەردێڕ:

بەراورد بە دوێنێ؛ نرخی زێڕ دابەزی

AM:10:04:05/08/2021

12604 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٨ هەزار دۆلار و ١٩٦ سەنتە و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨١٠ ‏دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٨ دۆلار و ١٩ سەنتە.


نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم جۆرەیە: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٣ ھەزار دینارە.‎ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٠ ھەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٠ هەزار دینارە.

لەلایەکی ترەوە، لەسەر ئاستی جیهان زێڕ باشترین بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، لەدوای ئەوەی هەندێک ئاماژە لەئەنجومەنی یەدەگی فیدڕاڵیی ئەمریکییەوە هاتووە، کە رەنگە پاڵپشتی ئابوری کەمبکاتەوە. سەرەتای ئەم هەفتەیەش بەهای زێڕ بە رێژەی ١.٤ بەرزبووەوە.













گەلەری