PM:01:35:01/04/2022
1980 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، هەنگاوەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە موسڵ تەواو کردووە و نزیکە لە کرانەوە و لە ئیستاشدا کونسوڵخانەکە لە بەغدا کارەکانی ڕایی دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوە کردوە، لەپاش سەردانەکی ساڵی رابردووی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ عێراق رایگەیاندبوو، کە کردنەوەی کونسوڵخانەیەکی گشتی وڵاتەکەی لە مووسڵ و ناوچەکە نزیکە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، لەساڵی داهاتووەوە کونسوڵخانەکە بەشێوەیەکی بەردەوام لە
موسڵ جێگیر دەکرێت و ستافی کۆنسوڵخانەکەی کاردەکەن بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری
و بازرگانییەکان و پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی لە پارێزگای نەینەوا.