سەردێڕ:

ئەگەر وڵاتانی ئۆپیک رێک بکەون چیدەبێت؟

PM:09:06:22/03/2022

9608 جار خوێندراوەتەوە

سعودیە رایگەیاند، رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک لەبارەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە هۆکارێکی گرنگە بۆ هاوسەنگی و سەقامگیری لە بازاڕەکانی نەوتدا و دەشڵێت ناتوانن بەشە نەوتی روسیا لە بازاڕەکانی جیهاندا پڕبکەنەوە.


ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ شا سەلمان پاشای ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەدا، رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک لەبارەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە هۆکارێکی گرنگە بۆ هاوسەنگی و سەقامگیری لە بازاڕەکانی نەوتدا.

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی هێرشەکانی میلیشیا ئێرانیەکان و حوسیەکان بۆسەر کێڵگە نەوتیەکانی ئەو وڵاتە، سعودیە ئامادە نیە بەرپرسیارێتی کەمبونەوەی نەوت و بەرهەمە نەوتیەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا هەڵبگرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک نەیتوانی لەمانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٢دا ئەو بڕە زیادکراوەی نەوت کە پێشتر بڕیاری لەسەردابوو بەرهەمبهێنێت و رەوانەی بازاڕەکانی جیهانی بکات و هاوکات شارەزایان پێیان ایە بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە پێشنینی دەکەن کە سعودیە بتوانێت جێگای روسیا لە بازاڕەکانی جیهان و ئەوروپا پڕبکاتەوە.














گەلەری