سەردێڕ:

چەند بومەلەرزەیەک لەم وڵاتەی دراوسێی هەرێم روویدا

PM:01:33:22/03/2022

11768 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ناوەندی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران ئەمڕۆ سێشەممە، چەند بومەلەرزەیەک لەناوچەی عەنبەرئابادی و سەر بە شاری کرمانی ئێران روویدا.


بەگوێرەی زانیارییەکان، ژمارەی بومەلەرزەکانی پێنج دانە بوون و بەهێزترینیان بە گوڕی چوار پلەی رێختەر بووە و ئەوانی دیکەش بە گوڕەکانی سێ پۆینت یەک و سێ پۆینت پێنج و سێ پۆینت حەوت و سێ پۆینت دوو پلەی رێختەربوون.

لەبارەی قوڵی بومەلەرزەکانیشەوە ئاماژەبەوەکراوە قوڵییان لەنێوان هەشت کیلۆمەتر بۆ ١٢ کیلۆمەتردا بووە.

بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەھۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیھان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەھێزن کە ھەستیان پێبکرێت.













گەلەری