سەردێڕ:

نرخی نەوت لەبەرزیدایە

AM:08:57:02/08/2021

5464 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٤ دۆلار و ٥٩ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ ٨٢ سەنت نرخی نەوت دابەزیووە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٢٣ سەنت.

رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردەوە، داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق ٦ ملیار و ٥١٣ ملیۆن دۆلار بووە، و ٩٠ ملیۆن و ٤٦٧ هەزار بەرمیل نەوتی خاویان لە رێگەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) فرۆشتووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٩١٨ هەزار بەرمیل، هەر بەرمیلێکیش بەتێکڕا بە ٧٢ دۆلار فرۆشراوە.

 

كـ ، ئـ













گەلەری