سەردێڕ:

هاتوچۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

PM:02:10:17/01/2022

2244 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، رێگاکانی دەباشان، سلێمانی دەربەندیخان و پێنجوێن و بازیان بەربەستکراون.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە کە بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەبوونی کەشو هەوا ئەم رێگایانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەربەست کراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو رێگایانەی هاتوچۆ تیایاندا مەترسیدارە بریتین لە:

- ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە و تونێلی پێشڕەو.

- رێگای سلێمانی - دەربەندیخان بەربەست کراوە.

- رێگای پێنجوێن بەربەستکراوە.

- رێگای سلێمانی - قەیوان بەربەست کراوە.

- رێگای سلێمانی - مێرگەپان بەربەست کراوە.

- رێگای تاسلوجە - بازیان هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.

- رێگای دوکان - تاسلوجە هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی گشت شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە هیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار نەهێنن وباشتریشە بۆ کاری زۆر زەرور نەبێت شۆفێری نەکەن.

 

 

کـ ، ئـ













گەلەری