سەردێڕ:

محەمەدی حاجی مەحمود لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارو رێککەوتنی یەکێتی و پارتی دەدوێت

PM:04:24:16/01/2022

7160 جار خوێندراوەتەوە

محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لەبارەی یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرکۆماری عێڕاق رایگەیاند "پێشوتر یەکێتی و پارتی رێككه‌وتبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆک كۆمار بۆ یه‌كێتیی بێت و سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پارتی بێت تا چوار ساڵ پێش ئێستا، به‌ڵام ئێستا ره‌نگه‌ ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی گۆڕابێت".


محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، له‌باره‌ی به‌شداریكردنی كورد له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقدا رایگه‌یاند کە كورد تا ئێستا شه‌ریك نییه‌ له‌ عێراقدا و به‌شداره‌.

وتیشی: "شه‌ریك ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌مو بڕیاری سیاسییدا به‌شداربێت، كاتی خۆشی له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی-دا، دوو تا سێ وه‌زیری بۆ كورد دیاریی كرد و وتی به‌شداری ئه‌كه‌ن بیكه‌ن و نایكه‌ن ئاره‌زوی خۆتانه‌". ئەوەشیخستەڕوو: "پارتی و یەکێتی پێشتر رێككه‌وتبون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی بێت و سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پارتی بێت".

سكرتێری حزبی سۆسیالیست له‌باره‌ی پشكی كورد له‌ پۆسته‌كانی به‌غدا، رایگه‌یاند "پارتی و یه‌كێتی پێشتریش رێككه‌وتنیان هه‌بووه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت كورد بێت و ئه‌و پۆسته‌ بۆ كورد گرنگه‌ و جێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ ١٩٣ ده‌وڵه‌تی جیهاندا، بووه‌ته‌ عورف پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد بێت".

محەمەدی حاجی مەحمود سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن، هەریەک لە پارتی و یەکێتی بەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرکۆمارەوەن و بە تایبەت دوای ئەوەی هەندێک سەرچاوە باس لە ناکۆکی هەردوو ‌حزب دەکەن لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە وتی: "هه‌مو لێكترازانێك له‌ به‌غدا به‌تایبه‌تی و هه‌رێمی كوردستانیش كاریگه‌ری نەرێنی هه‌یه‌ له‌سەر دۆخی خەڵکی كوردستان، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ پێویستیمان پێیه‌تی یه‌كڕیزیی ماڵی كورده‌ كه‌ ره‌نگه‌ ساڕێژی به‌شێك له‌ برینه‌كانمان بكات، هه‌موو په‌رته‌وازییه‌ك زیان له‌ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت حزبه‌كانیش ده‌دات، ئێمه‌ دۆزێکمان هه‌یه‌ له‌ پۆسته‌كان گه‌وره‌تره‌ ئه‌ویش دۆزی كورده‌".

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، محەمەدی حاجی مەحمود له‌باره‌ی كاندیدی سه‌ركۆمار كه‌ ئێستا ژماره‌یه‌ك كاندید هه‌ن وتی: "پێموایه‌ ململانێكه‌ له‌نێوان دوو حزبدایه‌ و هه‌ر كه‌سێك ئازاده‌ كه‌ خۆی كاندید ده‌كات به‌پێی ده‌ستوور، به‌ڵام ململانێكان زیاتر له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندایه‌، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كان تێكچووه‌، پێشوتر رێككه‌وتبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی بێت و سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پارتی بێت تا چوار ساڵ پێش ئێستا، به‌ڵام ئێستا ره‌نگه‌ ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی گۆڕابێت".













گەلەری