سەردێڕ:

بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە هەرێم کرایە ئامانج

AM:08:36:16/01/2022

5128 جار خوێندراوەتەوە

دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت، سێ موشەک ئاڕاستەی سەربازگەیەکی سوپای تورکیا لە پارێزگای نەینەوا کراون.


دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، سێ موشەک ئاڕاستەی سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا لە ناحیەی باشیک لە پارێزگای نەینەوا کران و سەربازگەکەی تورکیاش بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، بنکەی سەربازی زێلکانی سوپای تورکیا چەندین جار هێرشیکراوەتە سەر و کۆتا جار دوێنێ بوو کە بەسێ موشەک کرایە ئامانج.

تورکیا نزیکەی ٤٠ بنکەی سەربازی لە سنوری پارێزگای دهۆکدا هەیە و لە دوای ساڵی ٢٠١٥ـەوە، بە بیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکە بنکەی سەربازی خۆی لە ناحیەی باشیک داناوە.













گەلەری