سەردێڕ:

سەرکونسوڵگەری ئێران لە بارەی پێدانی ڤیزا ھاوڵاتییانی ھەرێم ئاگادار دەکاتەوە

PM:03:25:12/01/2022

8916 جار خوێندراوەتەوە

سەرکونسوڵگەری ئێران لە پارێزگای سلێمانی ھاوڵاتییانی ھەرێم لەبارەی دەسپێکردنەوەی پێدانی ڤیزای گەشتیاری بۆ ئەو وڵاتە ئاگادار کردەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرکونسوڵگەری ئێران لە پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ئاگاداری ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانی عێراق دەکاتەوە کە پێدانی ڤیزای گەشتیاری ئێران بە رەچاوکردنی رێنمایی و پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تایبەت بە ھاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئەو وڵاتە دەستی پێکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە رۆژی چوارشەمە بەرواری ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ پێدانی ڤیزای گەشتیاری دەستی پێکردوەتەوە. 
ھەر بەگوێرەی راگەیەنراوکەی سەرکونسوڵگەری ئێران، پێدانی ھەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەی بێ بەرامبەرە.
دەشڵێت، کۆمپانیا گەشتیاریەکان تەنھا تێچووی تۆمارکردنی زانیاریەکانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەردەگرن کە نزیکەی پێنج ھەزاردیناری عێراقی تێدەچێت و مافی وەرگرتنی ھیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە.
ھەر ئەمڕۆش، بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، "ئاگاداری ھەموو ھاووڵاتییان و گەشتیارانی خۆشەویستی ھەرێمی کوردستان دەکەینەوە ئەوانەی دەیانەوێت بۆ سەردان و گەشت کردن سەردانی ئێران بکەن، لە ئەمڕۆوە چوارشەممە  رێکەوتی ١٢ی ١ی ٢٠٢٢ دەتوانن سەردانی سەرکۆنسولگەری ئێران لە ھەولێری پایتەخت بکەن بۆ وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا بەھۆکاری سەرھەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی ئێران چەندین جار دەروزە سنورییەکانی بەڕووی وڵاتانی دراوسێ داخستووە وەک رێکارێکی خۆپارێزی بەمەبەستی رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.












گەلەری