سەردێڕ:

یەکەم ئاگاداری لە پەرلەمانی نوێی عێراقەوە

AM:10:47:10/01/2022

7040 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداریەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو کاندیدە دەرچوانەی لەکۆبونەوەکەی دوێنێ یەکشەممەدا سوێندی یاساییان نەخواردوە، پێویستە لەماوەی ٤٥ رۆژدا سوێندبخۆن، "بەپێچەوانەوە بە دەستلەکارکێشاوە دادەنرێن".


ئەمڕۆ دووشەممە، ئەمینداریەتی پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەر کاندیدێکی دەرچوی پەرلەمان پێویستە لەماوەی ٤٥ رۆژی دوای یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمان سوێندی یاسایی بخوات.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێچەوانەوە ئەو پەرلەمانتارەی سوێندی یاسایی نەخوات ئەوا بە دەستلەکارکێشاوە دادەنرێت و کاندیدی دەرنەچووی بازنەکەی کە خاوەن زۆرترین دەنگە دەچێتە شوێنەکەی.

دوێنێ هەریەک لە ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە، عەلی فەرحان پارێزگاری ئەنبار، عادل رکابی وەزیری کارو عەمار جەبر پارێزگاری سەڵاحەدین بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆیان نەکرد.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لەو ماوەیەدا هەر کاندیدێکی دەرچوو ئامادەی دانیشتنی سوێندخواردن نەبێت، ئەمینداریەتی پەرلەمانی عێراق داوا لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات شوێنەکەی پڕبکاتەوە.

ئەمە لەکاتیکدایە، دوێنێ یەکشەممە خولی پێنجەمی پەرلەمان بە ئامادەبونی ٣٢٥ پەرلەمانتار لەکۆی ٣٢٩ ئەندام یەکەمین کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا، لەکۆبونەوەکەدا پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش هەڵبژێردرا.















گەلەری