سەردێڕ:

کازم فاروق: لەترسی ھەڵبژاردن بەم ھاوینە ئەڵێن نەوتی زستان دابەش دەکەین

PM:11:05:28/07/2021

4188 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە ترسی هەڵبژاردن بەم هاوینە ئەڵێن ئەڵێن نەوتی زستان دابەشدەکەین لەکاتێکدا زستانی پار یەك لیتر نەوتیان دابەشنەکرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی نیوسیویەتی، حکومەت زستانی پار یەك لیتر نەوتیان دابەشنەکرد، ھەتا نەوەی نوێ فریاکەوت و بە تەوازوعەوە ھەندێك نەوتی دابەشکرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەرکەوت دەسەڵات چەند درۆ بڵاو بکاتەوە و باسی تەزویر و بێ بەهایی هەڵبژاردن بکات، چەند باسی هێز و چەکی خۆی بکات، بەڵام لە کۆتاییدا ھەر لە خەڵك و دەنگی خەڵك و هەڵبژاردن دەترسێت.

لە کۆتایی نوسینەکەیدا کازم فاروق دەڵێت، "حەق وایە ئیتر هەموو تاکێکی ئەم هەرێمە زۆر باش بەھای دەنگی خۆی و کاریگەری خۆی بزانێت، چونکە دەرکەوت تاکە شت کە دەسەڵات لێی دەترسێت دەنگی خەڵك و هەڵبژاردنە"

دەشڵێت، "هەر بۆیە دوو مانگ پێش هەلبژاردن دەکەونە ئەنجامدانی پڕۆژە و بەناو خزمەتکردنی خەڵك".

ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم بە درێژایی سی ساڵ لە تەمەنی حکومڕانی لە ژێر سایەی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی بە بەهانەی جۆراوجۆر نەیتوانیوە کێشەی سوتەمەنی، وەک هەموو کێشەکانی دیکەی ئاو و کارەبا و دابەشکردنی زەوی و دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان، وەک سەرەتاییترین مافەکانی ژیان، چارەسەر بکات، لەکاتی هاتنە پێشەوەی وەرزی هەڵبژاردنەکان چەند هەنگاوێکی کەم و سەرەتایی دەنێت لە پێناو بەدەستهێنانی دەنگی هاوڵاتییانی هەرێم.













گەلەری