سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی ٢٠٠ ملیارەکە

AM:10:41:03/01/2022

15804 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغدا رایگەیاند:"تا کاتی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ ناردنی پشکی ھەرێم بەردەوامی دەبێت".


فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغدا رایگەیاند، بڕیاری ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری تری پشکی ھەرێم دراوەو ناردنی پارەکەش بۆ مانگی ١٢ی ساڵی رابردووەو لە رۆژانی داھاتوو پارەکە دەخرێتە سەر ھەژماری حکومەتی ھەرێم.

بەپێی زانیارییەکان، تیمی چاودێری دارایی عیراقی لە ھەولێرە و وردبینی کۆتایی بودجەی ساڵی رابردوو دەکات و ئامادەکاری بۆ بودجەی ساڵی نوێ دەکرێت.

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئەوەشیخستۆتەڕوو، تا ئێستا پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ ئامادە نییە و دەنگی لەسەر نەدراوە، بۆ ئەوەش تا ئەو کاتەی پرۆژە یاساکە ئامادە دەکرێت پێویستە بودجەی پێویست بۆ ھەموو عیراق دیاری بکرێت و بۆ ھەرێمی کوردستانیش بەھەمان شێوە دەبێت".

دوێنێ مووچەی مانگی ١٢ی وەزارەتی تەندروستی دوای هەفتەیەک لەوادەی دیاریکراوی خۆی دابەشکرا، موچەی مانگی تشرینی دووەمیش نزیکەی ٢٠ رۆژی خایاند.

بەپێی رێککەوتنێکی نێوان بەغداو هەولێر لەدەرەوەی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ حکومەتی عێراقی مانگانە ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.













گەلەری