سەردێڕ:

دەستەی دەروازە سنورییەکان چەند رێنماییەکی نوێی دەرکرد

PM:08:24:01/01/2022

3556 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق حەوت رێنمایی نوێی بە ئامانجی راستکردنەوەی رێڕەوی رێوشوێنەکانی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکان و نوێنەرایەتییەکانی کرد.


ئەمڕۆ شەممە، دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازەسنورییەکان بەیاوەری جێگرەکەی سەردانی دەروازەی سنوری ترێبیلییان لە پارێزگای ئەنبار کرد.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئامانج لەسەردانەکە وردبینیکردن لە تۆماری مامەڵە بەڕێکراوەکان و پشکینینی ئامێری سۆنەر و بنکە تەندروستییەکان و خزمەتگوزارییەکان بووە بۆ ئاگاداربوون لە چۆنییەتی ھاوردەکردنی کاڵاکان و مامەڵە گومرگییەکان و بەسەرکردنەوەی ھۆڵی پێشوازیکردنی گەشتیاران بووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانجێکی دیکە لەسەردانیکردنەکەیان بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنییەتی رایکردنی مامەڵەی گەشتیاران لە نوسینگەکانی پاسپۆرت و دابینکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆ گەشتیاران بووە.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای سەردانی کردنەکە، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە و نوێنەرەکانی دەروازە سنورییەکان کراوە و ئەم حەوت رێنماییانە دەرکراون کە پێویستە سەرجەم دەروازە سنورییەکان پێیانەوە پابەندبن، کە بریتین لە:
١-ھەماھەنگی کردن لەگەڵ سەرجەم فەرمانگەکان و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان بە ئامانجی تەواوکاری مامەڵەکان.
٢-رێگری کردن لە یاریکردن بە کێشی کاڵاکان و یان گۆرینی رەچەتەی کاڵاکان.
٣-جەختکردنەوە لەسەر وردبینیکردنی ئەو کاڵایانەی بەخشراون لە باج و رێگە نەدان بە ھاتن ناوەوەیان تەنھا بە ئامادەبوونی ئەو کەس و لایەنە نەبێت کە سەرپشک کراوە.
٤- دڵنیابوونەوە لەسەر پشکینینی کالاکان و رێگە نەدان بە ھاتنەناوەوەیان تەنھا لەدوای دڵنیابوون لە ھاوتابوونی رەچەتەی کاڵاکان لەگەڵ ئەو تایبەیمەندێتییانەی کاڵاکان ھەیانە و بەگوێرەی رێکارەکانی دەزگای ناوەندیین بۆ پێوانە و کۆنتڕۆڵی جۆری.
٥- وردبینی کردن لە وەسڵ و پسولەکان بەئامانجی رێگری کردن لە ئەنجامدانی ساختەکاری کردن تێیاندا.
٦- دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونی سەرجەم فەرمانگەکان کەلە دەروازە سنورییەکان کاردەکەن و رێگری کردن لە دەستوەردان لە دەسەڵاتەکانیان بەگوێرەی یاسا کارپێکراوەکان.
٧- وردبینیکردن لە ھاتنەناوەوەی ئۆتۆمبێلە گەشتیارییەکان و گرەنتی کردنییان لەکاتی چوونە دەرەوەیان بۆ دەرەوەی وڵات بەگوێرەی رێکارە کارپێکراوەکان.












گەلەری