سەردێڕ:

گرنگترین رووداوە جیهانییەکانی 2021

PM:07:43:31/12/2021

6104 جار خوێندراوەتەوە

ساڵی ٢٠٢١ جیهان روبەروی زنجیرەیەک رووداو بووەوە کە هەندێکیان پاشکۆی رووداوەکانی ساڵی ٢٠٢٠ بوون، وەک سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.


ساڵی ٢٠٢١ چەند رووداوێکی گرنگی لەخۆگرت کە شوێنپێی خۆیان لە مێژوودا هەڵکۆڵی، دیارترینیان گۆڕانی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا و ئەڵمانیا، وەک هەڵبژاردنی جۆ بایدن بە سەرۆکی ئەمریکا، وازهێنانی ئەنگێلا مێرکڵ لە پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا و کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بە تەواوی.

لە گرنگترین رووداوەکانی ٢٠٢١:

کانونی دووەم

-لە ٢٠ی کانونی دووەمدا جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاربوو.

-جۆزیبی کۆنتی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دەستی لەکارکێشایەوە.

شوبات

-لە ١ی شوباتدا کودەتای سەربازی لە میانمار روویدا و بەوهۆیەوە وین مینت سەرۆکی حکومەت دەستگیرکرا و سوپا باری نائاسایی راگەیاند و دەسەڵاتی رادەستی منی ئون هیلاینگ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە کرا.

-گەڕانەوەی ئەمریکا بە شێوەیەکی فەرمی بۆ "رێککەوتنی پاریس بۆ کەش و هەوا" و "رێکخراوی تەندروستی جیهانی" دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لێیان کشایەوە.

ئادار

-لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر باڵەخانەیەکی ١٠ نهۆم داڕما و بەهۆیەوە نزیکەی ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

-کەشتییەکی بارهەڵگر لە نۆکەندی سوێس گیریخوارد و بۆ ماوەی چەندین رۆژ گرفتی بۆ کەشتییەکانی دیکە لە نۆکەندی سوێسدا دروستکرد.

نیسان

-جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، بریاریدا تەواوی هێزە سەربازییەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە تا هاتنی ١١ی سێپتێمبەر.

-بۆ یەکەم جار ئیدارەی بایدن کوشتنی ئەرمەنییەکانی لەسەر دەستی عوسمانییەکان وەک جینۆساید ناساند.

-شازادە فلیپ هاوسەری شاژنە ئیلیزابێسی دووەمی بەریتانیا لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئایار

-بەشار ئەسەد لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریادا سەرکەوت.

- ٩ هەزار کەس وەک توشبووی کەڕوی رەش لە هیندستان تۆمارکران.

حوزەیران

-سازکردنی یەکەم دیداری لوتکەی نێوان ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە سویسرا.

-سەرکەوتنی ئیبراهیم رەئیسی بە سەرۆک کۆماری ئێران لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە.

تەمموز

-دۆناڵد تڕەمپ سەرۆک پێشووی ئەمریکا سکاڵای لە دژی کۆمپانیاکانی فەیسبووک و تویتەر تۆمارکرد.

-ئێران رایگەیاند، بەڕیژەی لە ٢٠٪ پیتاندنی یۆرانیۆم دەستپێدەکاتەوە.

ئاب

-دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ١٥ی ئابدا بزوتنەوەی تاڵیبان توانی دوای ٢٠ ساڵ لە شەڕ، کە بووە هۆی کوشتنی دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی و زیاتر لە ١٠٠ هەزار ئەفغانی کە لەناویشیاندا خەڵکی سیڤیل هەبوون.

-کوژرانی ٧٣ کەس بەهۆی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی کابوڵ لە پایتەختی ئەفغانستان.

ئەیلول

-شکستپێهێنانی کودەتا لە سودان و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی و دەستبەکاربوونی نەجیب میقاتی وەک سەرۆکی نوێی سودان و بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، کە تەواوی خاکی ئەفغانستانی کۆنترۆڵکردووەتەوە.

تشرینی یەکەم

-ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.

-روودانی کودەتای سەربازی لە سودان و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی سەروەری و ئەنجومەنی وەزیران و دەستگیرکردنی سەرۆک و سەرۆک وەزیران.

-مردنی کۆڵن پاوڵ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا بە کۆرۆنا.

-لە کارکەوتنی فەیسبووک و وەتسئەپ و ئینیستاگرام لە بەشێکی جیهاندا بۆ ماوەی شەش کاتژمێر و بەهۆیەوە کۆمپانیای فەیسبووک زیانێکی گەورەی مادی بەرکەوت.

تشرینی دووەم

-دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی سوید دوای ٢٤ کاتژمێر لە دەستبەکاربوونی.

-لە ١٩ی تشرینی دووەم بۆ یەکەمجار و لەیەک کاتدا کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا دووجار چووە ناو مێژووەوە بەوەی یەکەم ژن بوو بۆ ماوەیەکی کاتی بووە سەرۆکی ئەو وڵاتە و یەکەم سەرۆکی ئەمریکاش بوو کورتترین ماوەی حوکمڕانی بەڕێکرد کە تەنها ٨٥ خولەک سەرۆک بوو، ئەمەش بەهۆکاری ئەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پشکنینی هەناوبینی قۆڵۆن بە ئامێری نازۆر بۆ ئەنجامدرا و بۆ ماوەیەکی کاتی دەسەڵاتەکانی رادەستی جێگرەکەی کرد.

کانونی یەکەم

-لە ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا دوای ١٦ ساڵ مانەوەی لە پۆستەکەیدا، دواجار بەهۆکاری ئەوەی بۆی نەبوو جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە پۆستەکەی بۆ ئۆلاف شۆڵتسی جێگرەوەی بەجێهێشت.

-لە ٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ ئاژانسی ناسا تەلیسکۆبی جەیمس وێبی بەمەبەستی دۆزینەوەی سەرەتای کات و نهێنی زیاتری گەردوونی و شێوەگرتنی هەسارە و ئەستێرەکان رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.













گەلەری