سەردێڕ:

وتەبێژی سەربازی کازمی په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئاشکرا دەکات

PM:10:35:27/07/2021

3824 جار خوێندراوەتەوە

وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگەیاند، بەغدا پێویستى ده‌بێت له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كى باشى هه‌بێت لەگەڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى.


یەحیا ره‌سوڵ وتەبێژی فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی رایگەیاند، بەغدا پێویستى ده‌بێت له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كى باشى هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شى له ‌بابه‌تى شه‌ڕكردنى تیرۆر، پشتیوانیكردنى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق به ‌مه‌شقكردن، كه‌ره‌سته‌ و پڕچه‌ككردن له‌ پاڵ ئه‌ركى هه‌واڵگرى.

ئاماژه‌ی بەوەشداوە، 'تیرۆر' هێشتا مه‌ترسییه‌ و هێشتا ناوچه‌كانى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا گروپە چەکدارییەکانی به‌شێوه‌یه‌كى فراوان تێدایە.

یەحیا ره‌سوڵ راشیگەیاندووە، عێراق بە هیچ شێوەیەک پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نەماوە.

دوێنێ، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە و تیایدا بڕیاریاندا هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە کۆتایی ئەمساڵدا لە عێراق بکشێنەوە.













گەلەری