سەردێڕ:

کۆبوونەوەی بایدن و کازمی دەستیپێکرد

PM:09:23:26/07/2021

4344 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت و شەوی رابردوو گەیشتە ئەو وڵاتە و لە ئێستاشدا لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەو وڵاتەدا لە کۆبوونەوەدان.


نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو، کە سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت کە لە میانیدا پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکاندا و پرسە دوو قۆڵییەکان کە جێگەی بایەخی ھاوبەشی ھەردوولان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
مستەفا کازمی بەرلەوەی بەرەو ئەمریکا بەڕێبکەوێت رایگەیاند، سەردانەکەی لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی عێراق ئەنجام دەدات بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا کە لەسەر بنەمای رێزگرتن و ھاریکاری دوو قۆڵیی لە بوارە جیاجیاکاندا بنیاتنراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی ئەنتۆنی بلینکن و فوئاد حسێن وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و عێراق کۆبوونەوە و تیایدا گفتوگۆیان لەسەر چەند دۆسییەیەک کرد.
لەلایەن خۆشییەوە، جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رۆژی دووشەممەی داهاتوو پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆبکەن.

 

me_ga.php?id=22644













گەلەری