ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و نرخی لیرەی تورکی بەجێگیری مایەوە و جارێکی دیکە تمەن دابەزینەوەی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی ٥٠ دینار دابەزی بەراورد بە دوێنی.
ھاوکات، ھەزار و ٣٤٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار
و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی لیرە بە جێگیری ماوەتەوە.
١٠٠ دۆلاریش بە سێ
ملیۆن تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ تمەن ٥٥ ھەزار
دابەزی.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار
دینارە
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩
ھەزار دینارە