سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق: کۆتایی ئەمساڵ قەرزەکانی کوەیت کۆتایی دێت

PM:02:45:10/12/2021

5188 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، تەواوی رێکارە بانکییەکانی قەرەبووکردنەوەی وڵاتی کوەیت ئەنجامدراوە، تا کۆتایی ئەمساڵیش بژاردنەوەی کۆی قەرزەکانی ئەو وڵاتە لەسەر عێراق کۆتایی پێدێت.


بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، هەموو رێکارە بانکییەکانیان لەگەڵ بانکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا تەواوکردووە، بۆ کۆتایی هێنان بە لێبڕینی راستەوخۆی قەرزەکانی کوەیت لە هەناردەی نەوتی عێراق.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەبڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش، عێراق لەماوەی ٢٨ ساڵدا زیاتر لە ٥٢ ملیار دۆلاری وەک قەرەبووی جەنگ داوەتە وڵاتی کوەیت.













گەلەری