لە ئەنجامی پێکدادانی بارھەڵگرێک و مینی پاسێکدا لە باکوری پارێزگای ئەسفەھان لە ئێران نۆ کەس گیانیانلەدەستدا و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ماڵپەڕی تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، لە رووداوی پێکدادانی بارھەڵگرێک و مینی پاسێکدا لە سەر رێگای سەرەکی لە باکوری پارێزگای ئەسفەھان لەو وڵاتە، نۆکەس گیانیانلەدەستدا و ١٥ کەسی دیکە برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەھۆی پێکدادانەکەوە مینی پاسەکە وەرگەڕاوە و کارەساتەکەی لێکەوتووەتەوە.
دەسەڵاتدارانی ئێران ھۆکاری زۆربوونی رووداوەکانی ھاتوچۆ دەگەڕێتەوە بۆ پابەند نەبوونی شۆفێرەکان بە رێنمایی و یاساکانی ھاتوچۆوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، رووداوەکانی ھاتوچۆ بەڕێژەیەکی بەرز بەیەکێک لە ھۆکارەکانی گیانلەدەستدانی ھاوڵاتییانی ئێران دادەنرێت.