دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە و ناوخۆ و فەرماندەی میحوەرەکانی پێشمەرگە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە، "بەپەلە دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە لە تەواوی میحوەرەکانی پێشمەرگە"، دەشڵێت، "بە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دوژمن ده‌به‌زێت و له‌ناوده‌چێت".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێم، جێگرانى سه‌رۆكی هەرێم، وه‌زيرانى پێشمه‌رگه و ناوخۆ، فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتا و فه‌رمانده باڵاكانى پێشمه‌رگه و به‌رپرسى ميحوه‌ره‌كان به درێژاييى به‌ره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تيرۆرستانى داعشدا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا، دوایین پێشهاتەکانی رووبەڕووبوونەوەی گرووپی چەکداری داعش لە میحوەرە جیاوازەکانی پێشمەرگە تاوتوێکرا.
سەرۆکی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی
بەوەکردووە، ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى سه‌ربازيى تۆكمه له‌نێوان پێشمه‌رگه
و سوپاى عيراقدا هه‌بێت و بۆشايى و كه‌لێنى ئه‌منيى نێوانيان پڕ بكه‌نه‌وه تاكوو پێكه‌وه
ڕووبه‌ڕووى داعشى دوژمنى هاوبه‌شمان ببينه‌وه.
لەبارەی هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی
پەلامارەکانی داعشیشەوە، نێچيرڤان بارزانى بڕیاریدا بە، "به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ
حكومه‌تى هه‌رێم و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان به‌په‌له پێداويستييه خێراكان، بۆ
داهاتووش پێداويستييه‌كانى ديكه‌ى پێشمه‌رگه دابين بكرێن".
ئەوەش لەکاتێکدایە، چەکدارانی داعش
هێرشەکانیان بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر کردووە و شەوی رابردوو
جارێکی دیکە لە سنووری کەرکوک هێرشیانکردەوە و بەوهۆیەوە چوار پێشمەرگە شەهید بوو
و ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە ٢٢ پێشمەرگە و سێ هاوڵاتی شەهید بوون.
دوێنێش، جەمال مورتکە فەرماندەی سەربازیی
لەمیانەی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی پەرلەمانی خەڵکی ئێن ئاڕ تیدا وتی،
"بۆشایی ئەمنی و نەبوونی سوپای عێراق لە ناوچەکە و چەک و تەقەمەنی لە
سەنگەرەکان بیانوون."