ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٣ دۆلار و ٦٧ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ ٤٣ سەنت دابەزیوە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک
نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە ٧١ دۆلار و ٦٢ سەنتە.
رۆژی ٢٥ی مانگی
رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار
و حەوت سەنت بەرزبووەوە.
بەپێی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.