سەردێڕ:

جارێکی دیکە داعش هێرشیکردەوە

PM:10:43:04/12/2021

82764 جار خوێندراوەتەوە

لە گوندێکی ناحیەى سەرگەڕانى پارێزگاى کەرکوک داعش هێرشیکرد و دانیشتوانى ناوچەکەش روبەڕویان بوونەوە.


دیار محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر گوندی لهێبان لە ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای کەرکوک و شەڕ و روبەڕوبوونەوە لە نێوان هاوڵاتیانی گوندەکە و چەکدارانی داعش روویداوە.

هاوکات، یەکێک لە دانیشتووانی گوندەکە بە ئێن ئاڕ تی وت، هێزەکانی پێشمەرگەیان ئاگادارکردووەتەوە و بڕیارە پێشمەرگە بڕۆنە گوندەکەیان و روبەڕوی داعش ببنەوە.

راشیگەیاندووە، هەر چەندە سوپاى عێراق لە سنورەکەیانەوە نزیکن بەڵام بە هانایانەوە نەچوون.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی ٢ی ئەم مانگە، چەکدارانی داعش ھێرشیانکردە سەر گوندی خدرجیجە لە بناری قەرەچوغ، لە ئەنجامدا ١٣ پێشمەرگە و ھاوڵاتی شەھید بوون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆش، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە رێکكەوتن لەسەر كاری هەواڵگری و زیادكردنی هاوكارییەكان لە نێوان هێزەكانیاندا، هاوکات، وەزارەتی پێشمەرگە وتی، "لە بەیانییەوە پلان دادەنرێت تاوەکو ئۆپراسیۆنی هاوبەش دژی داعش ئەنجام بدرێت.













گەلەری