سەردێڕ:

لە تورکیا بەھۆی گەردەلولەوە پێنج کەس گیانیانلەدەستدا

AM:08:24:01/12/2021

4144 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی تورکیا رایگەیاند، بەھۆی گەردەلولەوە لەناوچەی مەڕمەڕە لە باکوری خۆرئاوای ئەو وڵاتە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٣ کەسی دیکە برینداربوون.


ئەمرۆ چوارشەممە، فەخرەدین قوجە وەزیری تەندروستی تورکیا لە تویتەری خۆی رایگەیاند، لە ئەنجامی گەردەلولی لیبتیشیو لەناوچەی مەڕمەڕە کە کارەساتێکی دروست کردووە، پێنج کەس گیانیانلەدەستداوە و ٦٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی ترکیا بڵاویانکردەوە، گەردەلولەکەی رۆژی دووشەممە بە خێرای ١٣٠ کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا بووەتەھۆی لەرەگ دەرھێنانی چەندین درەخت و چەندین بانی خانووی ھەڵگرتووە و چەند منارەیەکیشی روخاندووە.
ھەرچەند لە رۆژی سێشەممەدا، بەھێزی گەردەلولەکە کەمی کرد، بەڵام دەرگای خوێندگاکان لەوناوچەیە بە داخراوی مانەوە و گەشتە ئاسمانییەکان پەکیان کەوت.













گەلەری